ڤیدیۆ... لە خولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان شکستی هێنا بەرامبەر بۆلۆنیا

ڤیدیۆ... لە خولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان شکستی هێنا بەرامبەر بۆلۆنیا
2020-07-05

416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتالیا بۆلۆنیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئینتەرمیلانی بردەوە.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی ٣٠ خولی ئیتالیا،یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی بۆلۆنیای کرد.

هەرچەندە لە تایمی یەکەمدا رۆمیلۆ لۆکاکۆ لە خولەکی ٢٢ گۆڵێکی بۆ ئینتەرمیلان تۆمار کرد بەلام لە تایمی دووەمدا موسا گوارا و موسا بارۆ دوو گۆڵیان بۆ بۆلۆنیا تۆمار کرد و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی بۆلۆنیا کۆتایی هات.

بەم ئەنجامە،ئینتەرمیلان بە کۆکردنەوەی ٦٤ خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت،بۆڵۆنیاش بە ٤١ خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.

 

خ . ک