لێدوانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید دواى بردنەوەکەى بەرامبەر بلباو

لێدوانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید دواى بردنەوەکەى بەرامبەر بلباو
2020-07-05

1981 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید بردنەوەکەیان لە بلباو بە گرنگ دەزانێت و پێشیوایە تا ئەم ساتە نازناوى لالیگایان یەکلاکردووەتەوە.

زەینەدین زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید دواى بردنەوەکەى بەرامبەر بلباو لە خولى ئیسپانیا، ئاماژەى بە گرنگى سەرکەوتنەکەیان کرد و پێشیوایە یارییەکە زۆر قورس و ئاڵۆز بووە و گرنگترین شتیش بردنەوەکە بووە، کە خۆیان بەدەستیانهێناوە.

لە بارەى یەکلابوونەوەى نازناوى لالیگاوە بۆ یانەکەى، زیدان دەڵێت "تا ئەم ساتە لە ڕووى بیرکاریانەوە نازناوەکە یەکلابووەتەوە، بەڵام پالى لێ نادەینەوە و بیر لە خولەکە دەکەینەوە، هێز و تواناى خۆمان پیشانداوە، بەڕاستى بردنەوەى حەوت یارى شتێکى سەرنجڕاکێشە".

زیدان دووپاتیدەکاتەوە بە سەختى هێڵى بەرگرى تیپەکەى سەرسامە و بەهێزى و هاوسەنگى خۆیان لە کاتى لەدەستدانى تۆپدا پیشانداوە، بەڵام لایەنى داهێنانیان لە هێڵى هێرشبردندا نییە و دەبێت چارەسەرى بکەن.

زیدان دەشڵێت "واپیشان دەدرێت بەهۆى ناوبژیوانەوە براوەبوون، کە ئەمە ڕاست نییە، پێویستە ڕێزى یاریزانەکان و ڕیاڵ مەدریدیش بگرن، ڤار دەستوەردان لە حاڵەتەکاندا دەکات و بڕیاری کۆتاییش هەر لاى ئەوە".

 

گ . ف