ئێستا تەواوبوو.. ڕیاڵ مەدرید لە بلباوى بردەوە

ئێستا تەواوبوو.. ڕیاڵ مەدرید لە بلباوى بردەوە
2020-07-05

5065 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە ئەتلەتیک بلباوى بردەوە و پێشەنگى ڕیزبەندى قایمترکرد.

لە هەفتەى ٣٤ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى سان سامیس، بوو بە میوانى ئەتلەتیک بلباوى باسکى.

ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و تاکە گۆڵەکەش سێرجیۆ ڕامۆس لە خولەکى ٧٣دا بە لێدانى سزا تۆماریکرد و مارسیلۆ دا سیلڤاش بە باشترین یاریزانى یارییەکە هەڵبژێردرا، کە هۆکارى درووستبوونى لێدانە سزاکە بوو، دواى گەڕانەوە بۆ ڤار.

بەم ئەنجامەش، ڕیاڵ مەدرید کۆى خاڵەکانى لە پێشەنگى ڕیزبەندى لالیگادا بۆ ٧٧ خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازى حەوت خاڵ لە پێش بەرشەلۆنەى دووەمەوەیە، کە یانە کەتەلۆنیەکە ئەمشەو کاتژمێر ١١ یارى ئەم هەفتەیەى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا بەرامبەر ڤیاریاڵ ئەنجام دەدات.

 

گ . ف