فەرمى.. چاڤى گرێبەستەکەى لەگەڵ سەدى قەتەرى نوێکردەوە

فەرمى.. چاڤى گرێبەستەکەى لەگەڵ سەدى قەتەرى نوێکردەوە
2020-07-05

1253 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمى چاڤى گرێبەستەکەى لەگەڵ سەد نوێکردەوە، بەڵام بەپێى بەندێک دەتوانێت پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە بکات.

یانەى سەدى قەتەرى لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، گرێبەستەکەى چاڤى هێرناندێزى ڕاهێنەرى یانەکەى بۆ ساڵێکى تر نوێکردووەتەوە و لە کۆتایى وەرزى ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ تەواودەبێت.

چاڤى لە لێدوانێکدا بۆ سایتى فەرمى یانەکەى دڵخۆشى خۆى بە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى بۆ دووم وەرز لەسەریەک دەربڕیوە و دەڵێت "دڵخۆشم کە لەگەڵ سەد بەردەوامدەبم و لە ئێستاشدا سەرنجى تەواوم لەسەر ئامادەکردنى یاریزانەکانە بۆ پاڵەوانێتییەکانى داهاتوو لە قەتەر و ئاسیادا و ئامانجیشمان کێبڕکێکردنە لەسەر هەموو نازناوەکان".

چاڤى لە سەرەتاى وەرزى ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ پۆستى ڕاهێنەرایەتى سەدى وەرگرت و لەگەڵیدا نازناوى جامى سوپەر و جامى قەتەرى بەدەستهێناوە.

بەگوێرەى ڕاگەیاندنەکان، چاڤى، ئەستێرەى پێشووى بەرشەلۆنە، بەپێى بەندێک لە گرێبەستە نوێکەیدا، ڕێگەى پێدەدرێت پەیوەندى بە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانییەوە بکات.

 

گ . ف