خشتە.. ئەمشەو هەفتەیەکى نوێى خولى ئیسپانیا دەستپێدەکات

خشتە.. ئەمشەو هەفتەیەکى نوێى خولى ئیسپانیا دەستپێدەکات
2020-07-03

20545 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ میواندارى مایۆرکا دەکات و یەکشەممەش ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بەدواییەکدا یارى دەکەن.

لە دەستپێکى کێبڕکێکانى هەفتەى ٣٤ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیادا، ئەمشەو کاتژمێر ١١، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ، میواندارى ڕیاڵ مایۆرکا دەکات.

سبەینێ شەممەش چەند یارییەکى تر دەکرێن، کاتژمێر شەشى ئێوارە، سێڵتا ڤیگۆ و ڕیاڵ بیتیس ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و کاتژمێر ١١ى شەویش، ڤالانسیا دەبێت بە میوانى گرانادا.

یەکشەممەش کاتژمێر سێى پاش نیوەڕۆ، ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو یارى دەکات و کاتژمێر ١١ى شەویش، بەرشەلۆنە لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، دەبێتە میوانى ڤیاریاڵ.

لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید بە ٧٤ خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى لالیگاى گرتووە و بە جیاوازى چوار خاڵ لە پێش بەرشەلۆنەى پلەى دووەمەوەیە، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش لە پلەى سێیەمدایە و ٥٩ خاڵى هەیە.

 

گ . ف