فەرمى.. بایرن میونشن گواستنەوەى سانى ڕاگەیاند

فەرمى.. بایرن میونشن گواستنەوەى سانى ڕاگەیاند
2020-07-03

888 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمى یانەى بایرن میونشن گواستنەوەى لیرۆى سانى ئەڵمانى بۆ ڕیزەکانى بۆ ماوەى پێنج ساڵ ڕاگەیاند.

لە ڕگەیەندراوێکى فەرمیدا، بایرن میونشنى ئەڵمانى ئاشکرایکرد، بۆ پێنج ساڵ و تا ٣٠ى حوزەیرانى ٢٠٢٥ گرێبەستى لەگەڵ لیرۆى سانى یاریزانى یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى ئیمزاکردووە.

یانە باڤاریەکە ئاماژەى بەوە کردووە، سانى لە هەفتەى داهاتووەوە لەگەڵ تیپەکەیاندا دەست بە ئامادەکاریەکان بۆ وەرزى داهاتوو دەکات.

بایرن میونشن بڕى گرێبەستەکەى ئاشکرانەکردووە، بەڵام بەگوێرەى ڕاگەیاندنەکان دەگاتە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ، هەروەها موچەى ساڵانەى یاریزانەکەش ١٧ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

سانى لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوە کرد، بایرن یانەیەکى گەورەیە و ئامانجى گرنگى هەیە، کە ئامانجى ئەویشن، بەپەرۆشیشە بۆ دەستکردن بە ڕاهێنانەکان لەگەڵ یانە نوێکەیدا.

سانى دەڵێت "فلیکى ڕاهێنەر لە تیپى خوار ٢١ ساڵانى ئەڵمانیاوە دەناسم و پەیوەندییەکى باشمان هەبوو، دەشمەوێت بەپێى توانا زۆرترین نازناو لەگەڵ بایرن بەدەستبهێنم و خولى یانە پاڵەوانەکانیش لە پێشەوەى پاڵەوانێتییەکاندایە".

 

گ . ف