ڤیدیۆ... لە خولی ئیتاڵیا ڕۆما شکستی هێنا بەرامبەر ئۆدینیزی

ڤیدیۆ... لە خولی ئیتاڵیا ڕۆما شکستی هێنا بەرامبەر ئۆدینیزی
2020-07-03

561 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ڕۆما بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی هێنا بەرامبە ئۆدینیزی .

لە کۆتا یاری هەفتەی ٢٩ ی خولی ئیتاڵیا ،یانەی ڕۆما یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی ئۆدینیزی کرد.

ئۆدینیزی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەسەر ڕۆما بەدەستهێنا،گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ١٢ و ٧٨ لاسانیا و نیستۆرۆڤسکی تۆماریان کرد.

لەو یاریەدا لە خولەکی ٢٩ ناوبژیوان دیگۆپیرۆتی یاریزانی یانەی ڕۆمای بە کارتی سور کردە دەرەوەی یاریگا.

بەم ئەنجامە،ڕۆما خاڵەکانی ٤٨ خاڵدا مایەوە و لە پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت، ئۆدینیزیش بە ٣١ خاڵ لە پلەی چواردەدایە.

 

خ . ک