ڤیدیۆ... لە خولی ئیتاڵیا ئەتڵەنتا لە ناپۆلی بردەوە

ڤیدیۆ... لە خولی ئیتاڵیا ئەتڵەنتا لە ناپۆلی بردەوە
2020-07-03

645 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یاری لوتکەی خولی ئیتاڵیا ئەتلەنتا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ناپۆلی بردەوە.

لە هەفتەی ٢٩ ی خولی ئیتاڵیا و لە یاری لوتکەدا،یانەی ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی ئەتڵەنتا.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی ئەتڵەنتا کۆتایی هات،گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٤٧ و ٥٥ ماریۆ بازالیچ و رۆبن گۆسینێس تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە،ئەتڵەنتا خاڵەکانی گەیاندە ٦٠ خاڵ و پێگەی خۆی لە چوارەمی ڕیزبەندی قایمتر کرد، ناپۆلیش بە ٤٥ خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.

 

خ . ک