خولی ئەڵمانیا.. ئەرکی بایرن میونشن و دۆرتمۆند تا ڕادەیەک ئاسانە

خولی ئەڵمانیا.. ئەرکی بایرن میونشن و دۆرتمۆند تا ڕادەیەک ئاسانە
2020-05-29

670 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئەڵمانیا بایرن میونشن میوانداری دۆسۆلدۆرف دەکات و بروسیا دۆرتمۆندیش بەرامبەر باردبۆرن یاریی دەکات. خولی ئەڵمانیا یەکەم خولی گەورەى ئەوروپا بوو کە رکابەرییەکانی دەستپێبکاتەوەو سبەى شەممە چەند یارییەک بەڕێوەدەچن. یانەى شالکە لەکاتژمێر چوار و 30 خولەکدا میوانداری ڤێردەربریمەن دەکات و ۆڵفسبۆرگ و ئینتراخت فرانکفۆرتیش یاریی لوتکە دەکەن. کاتژمێر 7 و 30 خولەکیش یانەى بایرن میونشن لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى دۆسلدۆرف دەکات. هەرچی رۆژی یەک شەممەش دوو یاریی تر دەکرێن، میونشن گلادباخ بەرامبەر یونین بەرلین لەکاتژمێر 4 و 30 خولەکدا یاریی دەکەن و کاتژمێر 7ی ئێوارەش بروسیا دۆرتمۆند دەبێتە میوانی یانەى بادربۆرن. بایرن مونشن بە 64 خاڵ و بەجیاوازی حەوت خاڵ لە پێش بروسیا دۆرتمۆندەوەیە کە ئەو 57 خاڵی هەیە و لە پلەى دوەمدا دەبینرێت.