ئایا ریاڵ مەدرید پۆگبا دەکڕێت؟

ئایا ریاڵ مەدرید پۆگبا دەکڕێت؟
2020-05-29

1899 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بەهیچ شێوەیەک بەنیازی کڕینی پۆگبا نیەو دەستبەرداری چوار یاریزانیش نابێت لەپێناو کڕینیدا.

لەماوەى رابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە یانەى ریاڵ مەدرید بۆ کڕینی پۆگبا ئامادەیە دەستبەرداری چوار یاریزان ببێت.

ئەو چوار یاریزانەش بە بڕواى رۆژنامەکان مارتن ئۆدیگارد و جەیمس رۆدریگێز و لۆکاس ڤاسکێز و ئیبراهیم دیاز بون.

رۆژنامەى مارکا ئاماژەى بەوەداوە کە ئیدارەى یانەى ریاڵ مەدرید هیچ بڕە پەرەیەکی بۆ کڕینی پۆگبا تەرخان نەکردوە.

بەهیچ شێوەیەکیش لە پلانیدا نیە دەستبەرداری ئەو چوار یاریزانە ببێت لە پێناو گواستنەوەى یاریزانە فەرەنسییەکەدا.

تا ئێستا دیار نیە یانەى ریاڵ مەدرید لەکۆتایی وەرز هەوڵ بۆ کڕینی چ یاریزانێک دەدات و زۆرێکیش لە رۆژنامەکان کۆکن لەسەر ئەوەى وەرزی داهاتوو بیر لە کرینی مباپی دەکاتەوە.