دواین زانیاری لەسەر چوونی لاوتارۆ بۆ بەرشەلۆنە

دواین زانیاری لەسەر چوونی لاوتارۆ بۆ بەرشەلۆنە
2020-05-29

6719 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەرمیلان سورە لەسەر پارێزگاری کردن لە لاوتارۆ و بەرشەلۆنەش لە 70 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نادات.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لاوتارۆ سەرجەم گرێبەستەکانی پێی گەیشتون لە پێناو بەرشەلۆنە رەتکردۆتەوە.

بەڵام ئیدارەى ئینتەرمیلان سورە لەسەر هێشتنەوەى هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەو رەتیکردۆتەوە بەکەمتر لە 111 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت کە ئەوەش نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەیەتی.

هەردوو رۆژنامەى مۆندۆ و سپۆرتی نزیک لە یانەى بەرشەلۆنە دڵنیان لەوەى یانە کەتەلۆنییەکە لە 70 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نادات بە لاوتارۆ و باقییەکەى تری لە بری پارە دەستبەرداری چەند یاریزانێکیان دەبن.

بە پێی هەواڵی مۆندۆ و سپۆرت، کۆتایی وەرز هەنگاوی جدی لە بەرشەلۆنەوە بۆ کرینی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی دەستپێدەکات.