ژیان بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا گەڕایەوە

ژیان بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا گەڕایەوە
2020-05-29

2150 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە 20ی مانگی شەش دەستپێدەکاتەوەو یارییەکانیش جامیش 13ی هەمان مانگ دەکرێن.

فیچینزۆ سپادافورا وەزیری وەرزشی ئیتالیا ئاشکرایکرد بڕیاریانداوە دەست بە چالاکییەکانی تۆپی پێ بکەنەوە.

وتیشی: یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە 20ی مانگی شەش دەستپێدەکەنەوە.

ئاماژەى بەوەشدا کە یارییەکانی جامی ئیتاڵیاش لە 13ی مانگی شەش ئەنجام دەدرێن.

وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا تەئکیدی کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت لە رێگەى وەرزشەوە بچنەوە سەر پێی خۆیان و لە ژێر پرۆتۆکۆڵی تەندروستی جیهاندا چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.

لەجامی ئیتالیا و لە قۆناغی پێش کۆتایدا یۆڤانتۆس بەرامبەر میلان یاریی دەکات و ئینتەرمیلانیش روبەروی ناپۆلی دەبێتەوە.

لەخولی ئیتاڵیاش یۆڤانتۆس بە 63 خاڵ پێشەنگەو لازیۆش بە 62 خاڵ لەپلەى دوەمی ریزبەندیدایە.