17ی مانگی شەش پریمەرلیگ دەستپێدەکاتەوە

17ی مانگی شەش پریمەرلیگ دەستپێدەکاتەوە
2020-05-29

1542 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی ئینگلتەرا لە 17ی مانگی شەش بە دوو یاریی دواخراو دەستپێدەکات و یارییەکانی هەفتەى 30 خولەکەش لە 19 بۆ 21 بەڕێوەدەچن.

رابیتەى خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا کاتی دەستپێکردنەوەى رکابەرییەکانی خولی ئینگلتەراى ئاشکراکرد و 17ی مانگی شەش بە دوو یاریی دواخراوی نێوان مانچستەر سیتی و ئارسناڵ هەروەها ئەستۆن ڤیلاو شیفیڵد یونایتد یارییەکانی پریمەرلیگ دەستپێدەکەنەوە.

بریارە رکابەرییەکانی هەفتەى 30ی خولەکەش لە نێوان رۆژانی 19 بۆ 21ی مانگ ئەنجام بدرێن.

خولی ئینگلتەرا لە 13ی مانگی سێوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیراوەو لیڤەرپوڵیش بە کۆکردنەوەى 82 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەى گرتوەو مانچستەر سیتیش بە 57 خاڵ لەپلەى دوەمدایە.