فەرمی .. كاتی دەستپێكردنەوەی خولی ئیتاڵی دیارییكرا

فەرمی .. كاتی دەستپێكردنەوەی خولی ئیتاڵی دیارییكرا
2020-05-28

2426 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی ئیتاڵیا لە٢٠ ی مانگی شەش دەستپێدەكاتەوە و جامی ئیتاڵیاش لە ١٣ ی مانگ دەكرێت.

یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا كاتی دەستپێكردنەوەی ڕكابەریەكانی ئاشكراكرد و تەئكیدی كردەوە۲٠ ی مانگی شەش یەكەم یاریی خولەكە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا جامی ئیتاڵیا لە ١٣ی مانگی شەش دەستپێدەكات و یاریی كۆتاییش لە ١٧ی مانگ دەكرێت.
پێش ڕاگیرانی خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە ٦٣ خاڵ پێشەنگ بوو لازیۆش بە ٦٢ خاڵ دوەمە.