سەرۆکى لالیگا: دەبێت یاریزانان بە بەرپرسیارانەوە هەڵسوکەوت بکەن

سەرۆکى لالیگا: دەبێت یاریزانان بە بەرپرسیارانەوە هەڵسوکەوت بکەن
2020-05-25

1519 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیباسى سەرۆکى لالیگا داوا لە یاریزانان دەکات بە بەرپرسیارانەوە هەڵسوکەوت بکەن لە پێناوى ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنادا.

چوار یاریزانى یانەى سیڤیلیە لەگەڵ هەشت کەسى تردا بەشدارییان لە ئاهەنگێکدا کردووە لە سەرەتاى ئەم هەفتەیەدا، ئەمە لە کاتێکدا بەهۆى کۆرۆناوە هەموو کۆبوونەوەیەکى بەکۆمەڵ قەدەغەکراوە.

خاڤێر تیباسى سەرۆکى یەکێتى خولى ئیسپانیا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى مۆڤیستار دەڵێت "دەبێت یاریزانان ئاگادارى هەڵسوکەوتەکانیان بن، داوا لە هەموو یاریزانانى تۆپى پێ دەکەم بەو جۆرە هەڵسوکەوت نەکەن، دەبێت زۆر ئاگاداربن".

تیباس ئاماژە بەوە دەکات، لە یاریگاکانى ڕاهێنان و یارییەکاندا سەلامەتى مسۆگەرکراوە، بەڵام دوودڵى لە شوێنەکانى تر و ئاهەنگەکانى لەو جۆرەدا هەیە و دەبێت هەموان ئاداگاربن.

چوار یاریزانەکەى سیڤیلیە داواى لێبوردنیان کردووە، بەڵام یانەکەیان ئاشکراینەکردووە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت یان نا.

 

گ . ف