یۆڤانتۆس چاوى کەوتووەتە سەر عوسمان دیمبلى

یۆڤانتۆس چاوى کەوتووەتە سەر عوسمان دیمبلى
2020-05-25

2200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى یۆڤانتۆس دەیەوێت بەخواستن گرێبەست لەگەڵ عوسمان دیمبلى فەڕەنسى یاریزانى یانەى بەرشەلۆنە ئیمزابکات.

ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، یۆڤانتۆسى ئیتاڵى دەیەوێت لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەى داهاتوودا عوسمان دیمبلى هێرشبەرى بەرشەلۆنەى ئیسپانى پەلکێشى ڕیزەکانى بدات.

مۆندۆ ئاماژەى بەوە کردووە، یۆڤانتۆس پێشنیازى کردووە دیمبلى لە مامەڵەى گواستنەوەى میرالیم پیانیچى بۆسنیدا بێت بۆ بەرشەلۆنە، بەڵام بەخواستن نەک بە کڕینى یەکجارى.

بەشێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانیش باس لەوە دەکەن، بەرشەلۆنە ئامادەیە بە ٤٢ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى دیمبلى بێت، کە خۆى بە ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستى لەگەڵدا ئیمزاکرد، لەگەڵ ٤٠ ملیۆن گۆڕانکاریدا.

 

گ . ف