لاوتارۆ ئۆفەرێکى گەورەى ئینتەر میلانى ڕەتکردووەتەوە

لاوتارۆ ئۆفەرێکى گەورەى ئینتەر میلانى ڕەتکردووەتەوە
2020-05-25

3345 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاوتارۆ ئۆفەرێکى گەورەى ئینتەر میلانى بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى ڕەتکردووەتەوە و سورە پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە بکات.

سایتى کاڵچیۆ میرکاتۆى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، یانەى ئینتەر میلان ئۆفەرێکى گرانبەهاى، کە نرخەکەى ئاشکرانەکردووە، خستووەتە بەردەم لاوتارۆ مارتینێزى ئەرجەنتینى هێرشبەرى یانەکەى بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان، بەڵام لاوتارۆ ڕەتیکردووەتەوە.

گرێبەستەکەى لاوتارۆ لەگەڵ ئینتەر لە هاوینى ٢٠٢٣ کۆتایى دێت و مەرجى سزاى هەڵوەشاندنەوەشى ١١١ ملیۆن یۆرۆیە، کە ئەم بەندەى گرێبەستەکە لە دوو هەفتەى یەکەمى تەمووزى داهاتوودا چالاک دەبێت.

ئینتەر هەوڵ دەدات لاوتارۆ بە زیادکردنى موچەکەى ڕازیى بکات لە ڕیزەکانیدا بمێنێتەوە و بیر لە بەرشەلۆنە نەکاتەوە، بەڵام هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە سورە لەسەر ئەوەى پەیوەندى بە یاریگاى کامپ نۆوە بکات و لە تەنیشت لیۆنێل میسى هاونیشتیمانیەوە یارى بکات.

 

گ . ف