گواردیۆلا هەڵوێستى خۆى لە گواستنەوەى سیمیدۆ یەکلاکردەوە

گواردیۆلا هەڵوێستى خۆى لە گواستنەوەى سیمیدۆ یەکلاکردەوە
2020-05-25

2915 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیپ گواردیۆلا دووپاتیکردووەتەوە یانەى مانچستەر سیتى گرێبەست لەگەڵ یاریزانى تەنیشتەکاندا ئیمزاناکات لە ماوەى داهاتوودا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى گرنگى بە نیلسۆن سیمیدۆى پورتوگالى یاریزانى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەدات.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، گواردیۆلاى ڕاهێنەرى مانچستەر سیتى ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و یانەکەى نایەوێت گرێبەست لەگەڵ سیمیدۆ ئیمزابکات، یان لەگەڵ جواو کانسیلۆى پورتوگالیدا ئاڵوگۆڕى پێبکات وەک لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس دەکرێت.

مارکا ئاماژەى بەوە کردووە، گواردیۆلا دووپاتیکردووەتەوە، یانەکەى گرێبەست لەگەڵ یاریزانى تەنیشتەکان ئیمزاناکات لە گواستنەوەى هاوینەدا، چ لاى ڕاست بێت یان چەپ.

 

گ . ف

 

گواردیۆلا

سیمیدۆ

کانسێلۆ