ڤینیسیۆس بەڵێنێک بە هاندەرانی ریاڵ مەدرید دەدات

ڤینیسیۆس بەڵێنێک بە هاندەرانی ریاڵ مەدرید دەدات
2020-05-24

3576 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس بەڵێن بە هاندەران دەدات نازناوی ئەم وەرزەى خولی ئیسپانیا بەدەست بهێنن و رەخنەشی لە زیدان نیە کە بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی پێ نەکردوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا ڤینیسیۆسی یاریزانی یانەى ریاڵ مەدرید باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

ڤینیسیۆس تەئکیدی کردەوە کە دەستپێکردنەوەى خولی تۆپی پێی ئیسپانیا هەواڵێکی خۆش بوەو هیواداریشە چامپیۆنز لیگیش بەدوایدا دەستپێبکاتەوە.

بەڵێنیشی بە هاندەرانی ریاڵ مەدرید دا ئەوپەری ئاستی خۆیان پیشکەش بکەن تا بتوانن نازناوەکەیان بۆ بەدەست بهێنن.

ڤینیسیۆس نیگەران نیە لەوەى کە بەشێوەیەکی سەرەکی نەیتوانیوە لە زۆربەى یارییەکانی ریاڵ مەدرید یاریی بکات و پێیوایە زیدان بژاردەى زۆری لەبەردەم بوە.

ئاشکراشیکرد کە لەماوەى دوو مانگی رابردودا راهێنانی زۆری کردوەو جوهدێکی زۆری خەرج کردوە بۆ ئەوەى جەستەى بەهێز بکاتەوە.