پێشنیازی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەى خولی ئیتاڵیا کراوە

پێشنیازی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەى خولی ئیتاڵیا کراوە
2020-05-24

1590 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند پیشنیازێک کراوە بۆ ئەوەى یارییەکانی ئەم وەرزەى خولی تۆپی پێی ئیتاڵیای پێ تەواو بکرێت.

رابیتەى خولی ئیتاڵیا و لیگا کالچیۆ کۆمەڵێک پێشنیازیان ئامادە کردوە بۆ ئەوەى رکابەرییەکانی ئەم وەرزەى پێ تەواو بکەن.

بریارە 28ی مانگ کۆبونەوەیەکی فراوان ئەنجام بدرێت و داهاتووی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیای تیا یەکلایی بکرێتەوە.

رابیتەى خولی ئیتاڵیا پێشنیازی کردوە لەکاتی شکست هێنانیان لە دەستپێکردنەوەى رکابەرییەکان ، پەنا بۆ یاریی یەکلا کەرەوە ببەن.

بە پێی پێشنیازەکە، یانەکانی هەڕەشەى دابەزینیان لەسەرە و ئەوانەشی نزیکن لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتالیا قۆناغی پلەى ئۆف ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەى پاڵەوان و یانە دابەزیوەکان دیاریی بکرێت.

ئەم پێشنیازە دەخرێتە کۆبونەوەى 28ی مانگ و لەوێ تاوتوێی دەکرێت ئەگەر نەتوانرا خولی ئیتالیا دەستپێبکاتەوە.