یارییەکەى لیڤەرپوڵ و ئەتلەتیکۆمەدرید هۆکاربووە بۆ بڵاوبونەوەى کۆرۆنا لە ئینگلتەرا

یارییەکەى لیڤەرپوڵ و ئەتلەتیکۆمەدرید هۆکاربووە بۆ بڵاوبونەوەى کۆرۆنا لە ئینگلتەرا
2020-05-24

3203 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یارییەکەى لیڤەرپوڵ و ئەتلەتیکۆمەدرید یەکێک بوە لەو یارییانەى هۆکار بوە بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و 41 کەسیشی کوشتوە.

لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەردوو یانەى لیڤەرپوڵ و ئەتلەتیکۆمەدرید لە یاریی گەرانەوەى قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ روبەروی یەک بونەوەو لیڤەرپوڵ ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.

رۆژنامەى دەیلی مایلی بریتانی ئاماژەى بەوەداوە کە ئەو یارییە بوەتە هۆکارێکی گەورە بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئینگلتەرا.

ئاماژەى بەوەشداوە کە 41 کەس لەوانەى لە ئینگلتەرا مردون بینەری یارییەکەى لیڤەرپوڵ و ئەتلەتیکۆمەدرید بوون.

ئەو رۆژنامەیە تەئکیدی کردۆتەوە تێکەڵبونی هاندەرانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا هۆکارێکی گەورە بوە بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە.

پێشتریش رۆژنامەکانی ئیسپانیا باسیان لەوە کردبوو کە یارییەکەی بەرشەلۆنەو ناپۆلی لە هەمان قۆناغی چامپیۆنز لیگ هۆکاربوە بۆ بڵاوبونەوەى کۆرۆنا لە ئیسپانیا.