دایکی ئارسەر میلۆ داهاتووی کوڕەکەى یەکلایی کردەوە

دایکی ئارسەر میلۆ داهاتووی کوڕەکەى یەکلایی کردەوە
2020-05-24

3001 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى بەرشەلۆنە نیازی فرۆشتنی ئۆمتیتی نییەو ئارسەر میلۆش لە ریزەکانیدا دەمێنێتەوە.

لەماوەى رابردودا پروپاگەندەى زۆر لەسەر بازاری گواستنەوەى یاریزانانی یانەى بەرشەلۆنە لە راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە.

لوسیا میلۆ دایکی ئارسەر میلۆ لەسەر رۆیشتنی کوڕەکەى لە بەرشەلۆنە هاتە دەنگ و تەئکیدی کردەوە کە ئەوان لە ئیسپانیا دڵخۆشن و بەنیازی رۆیشتن نین.

رۆژنامەى مۆندۆش ئەوەی ئاشکرایکردوە کە ئیدارەى بەرشەلۆنە بەهیچ شێوەیەک بەنیازی فرۆشتنی ئۆمتیتی نیەو هەلێکی تری پێ دەدات لە وەرزی داهاتودا.

ئەمەش پاش ئەوەى ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە لەسەر کورسی یەدەگی یانەکە دانیشتوە.