وێنە.. نەیمار ئاماژەیەک بۆ بەرپرسانی یانەى بەرشەلۆنە دەنێرێت

وێنە.. نەیمار ئاماژەیەک بۆ بەرپرسانی یانەى بەرشەلۆنە دەنێرێت
2020-05-24

12038 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیماری بەرازیلی لە ستۆری ئینیستگرام ئاماژەیەک بۆ بەرشەلۆنە دەنێرێت بۆ ئەوەى جارێکی تر هەوڵی کڕینی بدەنەوە.

بە پێی هەواڵی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان بێت نەیماری بەرازیلی خوازیارە لەکۆتایی وەرز بگەرێتەوە بۆ یانەى بەرشەلۆنە.

نەیماری بەرازیلی لە ستۆری ئینیستگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە پشتەوە لۆگۆی بەرشەلۆنە هەیە و کڵاوەکەشی رەنگی درێسی هەمان یانەى ئیسپانییە.

هەر لەو وێنەیەدا باسی ئەو گۆڵە دەکات کاتێک لەسەردەمی یانەى بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەى ڤیاریاڵ تۆماریکردووە.

رۆژنامەى مۆندۆی ئیسپانی ئاماژە بەوە دەدات کە وێنەکەى نەیمار ئاماژەیەکە بۆ یانەى بەرشەلۆنە بۆ ئەوەى جارێکی هەوڵ بۆ کڕینی بدەن.

نەیمار لە ساڵانی 2013 بۆ 2017 یاریی بۆ بەرشەلۆنە کردوەو دواتر بە 222 ملیۆن یۆرۆ چوە یانەى پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە.