کاتی دەستپێکردنەوەى وەرزی نوێی خولی فەڕەنسا ئاشکرابوو

کاتی دەستپێکردنەوەى وەرزی نوێی خولی فەڕەنسا ئاشکرابوو
2020-05-23

1082 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی تۆپی پێی فەرەنسا لە 22ی مانگی هەشت دەست پێدەکاتەوەو یەکێتیی تۆپی پێش لە هەڵوەشاندنەوەکەیان پەشیمان نین. بەرپرسانی یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا لەدواین کۆبونەوەیاندا چەند بڕیارێکیان لەسەر رکابەرییەکانی وەرزی داهاتوو داوە. بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی ، خولی تۆپی پێی وڵاتەکەیان لە 22ی مانگی هەشت دەستپێدەکاتەوە. جگە لەوەش بە کۆی دەنگی ئەندامان پێیانوابوە هەڵوەشاندنەوەى خولی فەرەنسا لەم وەرزە و بەخشینی نازناوەکە بە یانەى پاریس سانجێرمان بڕیارێکی دروستبوە. تا ئێستا تەنها سێ یانە سکاڵایان دژی یەکێتیی تۆپی پێ بەرزکردۆتەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى خولی وڵاتەکەیان کە یەکێکیان یانەى لیۆنە.