پۆچیتینۆ ئامادەیە ببێتە راهێنەری نیوکاسڵ

پۆچیتینۆ ئامادەیە ببێتە راهێنەری نیوکاسڵ
2020-05-23

1146 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچیتینۆ ئامادەیی خۆی پیشانداوە پۆستی راهێنەرایەتی یانەى نیوکاسڵی ئینگلیزی وەربگرێت. پاش ئەوەى سندوقی ئابوری سعودی بە تەواوی لە کڕینی لەسەدا 80ی پشکەکانی یانەى نیوکاسڵی ئینگلیزی نزیک بوەوە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە خاوەنە نوێیەکەى یانەکە دەیەوێت پۆچیتینۆ یان ئالێگری بکاتە راهێنەر. لەچاوپێکەوتنێکی دورودرێژدا لەگەڵ رۆژنامەى میرۆری بریتانی پۆچیتینۆی راهێنەری ئەرجەنتینی باسی لەوە کرد کە خوازیارە بگەرێتەوە خولی ئینگلتەرا. وتیشی: هەمیشە خەونم راهێنەرایەتی کردنی یانەیەک بوە کە خۆم خاوەنی پرۆژەى دروستکردنەکەى بم. تەئکیدیشی کردەوە کە ئەو کراوەدەبێت لەگەڵ ئیدارە نوێیەکەى یانەى نیوکاسڵ ئەگەر گرێبەستی پیشکەش بکەن. بە پێی هەوالی رۆژنامەکان بێت ئیدارەى نیوکاسڵ جگە لە دیاریکردنی پۆچیتینۆ وەک راهێنەر ، بڕیاری کڕینی سێ ئەستێرەى جیهانیشیان داوە.