راپۆرت.. نهێنی خراپی رۆناڵدۆ لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 1998 چی بوو؟

راپۆرت.. نهێنی خراپی رۆناڵدۆ لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 1998 چی بوو؟
2020-05-23

9806 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانەکانی بەرازیل لە یەکێک لە هۆتێلەکانی فەرەنسا بوون و کەشێکی زۆر خۆشیان هەبوو.

ئەوان لە میوانخانەى هۆتێلەکە کۆبوبونەوە و نوکتە و قەسی خۆشیان دەگێڕایەوە، رۆبەرتۆ کارلۆس داواى یارمەتی لە هاورێکانی کرد و چوە ژورەکەى خۆی کە بە بڕواى ئەو رۆناڵدۆی هاورێی لەوێیە و نوستوە.

کاتێک کارلۆس دەرگاى ژورەکەى کردەوە، بینی رۆناڵدۆ بە ئاستەم هەناسە دەدات و کەف لە دەمی دێتە دەرەوە.

کارلۆس بە هاوار هاوار و راکردن چوو بۆ لای لیدۆ تۆلیدۆی پزیشکی هەڵبژاردەکە و بانگی کرد، پێش گەیشتنی پزیشکەکە هەردوو یاریزان ئیدموندو و سیزار سامبایۆ گەیشتنە لای رۆناڵدۆ و هەر ئەوانیش هۆکار بون بۆ ئەوەى رۆناڵدۆ زمانی قوت نەدات.

پزیشک گەیشت و حاڵی رۆناڵدۆ هەنگاو بە هەنگاو چارەسەرکرا، بەڵام پزیشکەکەی بەرازیل سور بوو لەسەر ئەوەى کە پشکنینی موگناتیسی و تیشکی بۆ مێشک و دڵی ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەى دڵنیابنەوە لەوەى هیچ کێشەیەکی نەماوە.

ئەمەى رویدا چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی یاریی کۆتایی جامی جیهانی 1998بوو.

ماریۆ زاگالۆی راهێنەری بەرازیل ناچار بوو رۆناڵدۆ لە پێکهاتەى سەرەکی بەرازیل دوربخاتەوە بۆ یاریی کۆتایی کە روبەروی فەرەنسا دەبونەوە.

بەڵام لە پر و لە شوێنێکی نەزانراوەوە نامەیەک گەیشت بە زاگالۆی راهێنەر کە دەبێت رۆناڵدۆ یاریی بکات بە هەر شێوەیەک بێت.

کۆمپانیای نایک یەکێک بوو لە فشارە بەهێزەکان بۆ بەشداری کردنی رۆناڵدۆ لەبەرئەوەى سپۆنسەری سەرەکی بەرازیل بوو جگە لەوەش 105 ملیۆن پاوەنی یابوو بۆیە چەندین جار دەستی وەردابوە کارەکانی هەڵبژاردەکەو یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیلی بە زەبری پارە ناچار کردبوو کە بە قسەى بکەن.

زاگالۆ ناچار کرا لە پێکهاتەى سەرەکیدا رۆناڵدۆ بەشداری پێبکات پاش ئەوەى پزیشکی هەڵبژاردەکە وتی کێشەیەکی ئەوتۆی نییە.

90 خولەک رۆناڵدۆ تەنها بە جەستە لەناویاریگا بوو، روحیەت و ئاست و مەهارەو تواناکانی خۆی لە ژوری هۆتێلەکە جێهێشتبوو.

سەرەتا پروپاگەندەى زۆر بڵاوبونەوە لەسەر ئەوەى کە خیانەتی خۆشەویستیەکەى رۆناڵدۆ واى کردوە یاریزانە بەرازیلیەکە هۆشی لای یارییەکە نەبێت.

باس لەوەش دەکرا کە فەرەنسییەکان مادەى بێهۆشکەریان خستبێتە خواردنەکەى رۆناڵدۆوە.

فەرەنسا لەو یاریدا سێ گۆڵی کرد و رۆناڵدۆ لە میدالیای زیو زیاتر هیچی بۆ نەمایەوەو پلەى دوەمیان بەدەستهێنا.

بەڵام پاش چوار ساڵ و دواى دوو پێکانی قورس ، رۆناڵدۆ رابەرایەتی بەرازیلی کرد بۆ ئەوەى مۆندیالی 2002 بەدەست بهێنن و هەر خۆشی بوە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە.