ڤیدیۆ ... لە خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند لە ولفسبۆرگی بردەوە

ڤیدیۆ ... لە خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند لە ولفسبۆرگی بردەوە
2020-05-23

1682 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بروسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ولفسبۆرگی بردەوە.

لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی ٢٧ ی خولی ئەڵمانیا،یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی ولفسبۆرگ.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی دۆرتمۆندی میوان کۆتایی هات،گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٣٢ و ٧٨ رافائیل گۆرێرۆ و ئەشرەف حەکیمی تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە،بروسیا دۆرتمۆند خالەکانی گەیاندە ٥٧ خاڵ و لە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانیدا دەبینرێت بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ بایرن میونشنی پێشەنگ کە ئەمەی دوەمیان یاریەکی کەمتر ئەنجامداوە،ولفسبۆرگیش بە ٣٩ خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.

 

خ . ک