دواین زانیاری لەسەر راهێنانەکان و یاریزانە پێکراوەکانی ریاڵ مەدرید بزانە

دواین زانیاری لەسەر راهێنانەکان و یاریزانە پێکراوەکانی ریاڵ مەدرید بزانە
2020-05-23

2366 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى ریاڵ مەدرید هەفتەى دووەمی راهێنانەکانی کۆتایی پێهێنا و تا ئێستاش ماریانۆ دیاز و یۆڤیچ بەشداریان نەکردوەو ئاسینسیۆ و هازاردیش بەتەواوی چاکبونەتەوە.

ماوەى چواردە رۆژە یانەى ریاڵ مەدرید مەشق و راهێنانی چڕی دەستپێکردوە بۆ ئەوەى پیش دەستپیکردنەوەى لا لیگا سەرجەم یاریزانەکان لە روی جەستەییەوە ئامادە بن.

لە راهێنانەکاندا زیدانی راهێنەر پشتی بە راهێنان کردن بە تۆپ و راکردن و فشاری بەردەوام و کۆنترۆڵی تۆپ بەستوە.

تا ئێستا هەردوو یاریزان ماریانۆ دیاز و یۆڤیچی هێرشبەر بەهۆی پێکانەوە نەیانتوانیوە بەشداری هیچ راهێنانێک بکەن.

لەبەرامبەردا هەردوو یاریزان ئاسینسیۆ و هازارد بەتەواوی لە پێکان چاکبونەتەوەو لە لایەن تیمی هونەرییەوە راهێنانی توانای جەستەییان پێ دەکرێت.