کۆنفرانسى ڕاهێنەرى بایرن پێش یارییەکەى بەرامبەر فرانکفۆرت

کۆنفرانسى ڕاهێنەرى بایرن پێش یارییەکەى بەرامبەر فرانکفۆرت
2020-05-22

1585 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى بایرن میونشن دوورکەوتنەوەى ئەلکانتاراى بۆ یارى داهاتوو ڕاگەیاند و ڕەتیشیکردەوە قسە لەسەر کلاسیکۆ بکات.

هانز فلیکى ڕاهێنەرى یانەى بایرن میونشن لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد، تیاگۆ ئەلکانتارا توشى پێکانى ماسولکەیى بووە و دەشڵێت "پێویستە چاوەڕێ بکەین، چونکە شتەکە بەو شێوەیە نەبوو کە ئێمە پێشبینیمان دەکرد".

بەمەش ئەلکانتارا لەگەڵ فیلیپى کۆتینیۆ و نیکلاس سولى و مۆرینتین تۆلیسۆ بەشدارى یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت ناکات لە هەفتەى ٢٧ى خولى ئەڵمانیا، کە ئەمانیش پێکانیان هەیە، بەڵام فیلیک گەشبینە بەوەى سێرجى گنابرى تواناى بەشداریکردنى لەو یارییەدا هەیە.

فلیک ڕەتیکردووەتەوە قسە لەسەر یارى کلاسیکۆى بەرامبەر دۆرتمۆند بکات، کە بڕیارە سێشەممەى داهاتوو بەڕێوەبچێت و دەڵێت "ڕووبەڕووى فرانکفۆرت دەبینەوە، ئەمەش ئەو هەنگاوەیە کە دەمانەوێت یەکەم جار بینێین، لەبەرئەوە بیرکردنەوە لە یارى دواتر هێشتا زووە".

بایرن میونشن بە ٥٨ خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى بۆندسلیگاى گرتووە و بە جیاوازى چوار خاڵ لە پێش بڕوسیا دۆرتمۆندى پلەى دووەمەوەیە.

 

گ . ف