کاتانیچ بە کەمکردنەوەى لەسەدا ٥٠ى موچەکەى ڕازیبووە

کاتانیچ بە کەمکردنەوەى لەسەدا ٥٠ى موچەکەى ڕازیبووە
2020-05-22

1758 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتانیچى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى تۆپى پێى عێراق ڕازیبووە لە سەدا ٥٠ى موچەکەى کەمبکرێتەوە.

سیریچکۆ کاتانیچى سلۆڤینى ڕازیبووە بە کەمکردنەوەى موچەکەى بۆ ماوەى چوار مانگ، بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، کە ئەم پەتایە زیانى زۆرى بە یانە و هەڵبژاردەکان گەیاندووە.

ئەیاد بنیانى سەرۆکى لیژنەى ئاساییکردنەوەى یەکێتى تۆپى پێى عێراق ڕوونیکردووەتەوە، کاتانیچ دەستى بە هاوکارى تەواو کردووە لەوەى پەیوەندى بە مافە داراییەکانیەوە هەیە و ڕازیبووە موچەکەى بۆ نیوە کەمبکاتەوە.

ئەیاد بنیان دەڵێت "کاتانیچ دووپاتیکردووەتەوە باسە داراییەکان کاریگەرییان نابێت لەسەر پیشەکەى لەگەڵ شێرەکانى ڕافیدەین لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالدا و کاردانەوەى زۆر ئیجابى بووە".

عێراق لە پێشەنگى کۆمەڵەى سێیەمى پاڵاوتنەکانى جامى جیهانى ٢٠٢٢ى قەتەردایە و ١١ خاڵى هەیە، بە جیاوازى دوو خاڵ لە پێش بەحرەینى پلەى دووەمەوەیە.

 

گ . ف