ئەنچیلۆتى: زیدان بیرکردنەوەمى لە تۆپى پێدا گۆڕى

ئەنچیلۆتى: زیدان بیرکردنەوەمى لە تۆپى پێدا گۆڕى
2020-05-22

3511 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارلۆ ئەنچیلۆتى دان بەوەدا دەنێت بەهۆى زیدانەوە گۆڕانکارى لە فەلسەفەى کارى ڕاهێنەرایەتى خۆیدا کردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕى سکاى سپۆرت، ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى یانەى ئیڤەرتۆن ئاشکرایکرد، زیدان یەکەم یاریزان بووە هەلى گۆڕانکارى و یاریکردنى بە ڕێگەیەکى جیاواز پێ بەخشیوە و دەڵێت "زیدان بیرکردنەوەمى لە تۆپى پێدا گۆڕى، پێش زیدان بە شێوازى چوار دوو دوو یاریم دەکرد، بەڵام لەگەڵ زیدان ویستم ئەو بخەمە باشترین شوێن کە هەست بە ئاسودەیى بکات لە یاریگادا".

لە بارەى ڕاهێنەرایەتى ڕیاڵ مەدریدیدیشەوە، ئەنچیلۆتى پێیوایە کاتێک ڕاهێنەر بوویت دەبێت هەوڵ بدەیت ڕۆژێک ڕاهێنەرایەتى ئەو یانەیە بکەین لە  ژیانتدا، کە دوو ساڵى لەبیرنەکراویشى لەو یانەیەدا هەیە.

ئەنچیلۆتى دەڵێت "ڕیاڵ مەدرید باشترین یانەى جیهانە، لە هەر شوێنێک و لە هەر وڵاتێکدا کەساێنک هەن هەوڵى سەیرکردن و پاڵپشتى دەدەن، لەبەرئەمەش ئەو کاتەى لەوێ بووم ئەزمونێک بوو لەبیرناکرێت، ئاسانترین کارى ڕاهێنەریش ڕاهێنەرایەتى یاریزانانى سەرسوڕهێنەرى وەک ڕامۆس و ڕۆناڵدۆیە".

 

گ . ف

 

ئەنچیلۆتى و زیدان لە یۆڤانتۆسدا

ئەنچیلۆتى و زیدان لە ڕیاڵ مەدریددا