لێدوانى مۆرینیۆ لە یادى بردنەوەى سێ نازناوە مێژووییەکە لە ئینتەردا

لێدوانى مۆرینیۆ لە یادى بردنەوەى سێ نازناوە مێژووییەکە لە ئینتەردا
2020-05-22

1841 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆ دواى ١٠ ساڵ لە سێ نازناوە مێژوویەکە لەگەڵ ئینتەر، دووپاتیدەکاتەوە لەو کاتەدا لە باشترین کارى ڕاهێنەرایەتى خۆیدا بووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بەهۆى بردنەوەى سێ نازناوە مێژووییەکە لە وەرزێکدا لەگەڵ ئینتەر میلان ١٠ ساڵ پێش ئێستا، خۆسێ مۆرینیۆى ڕاهێنەرى ئێستاى تۆتنهامى ئینگلیزى ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ ئینتەردا لە باشترین ئاستى ڕاهێنەرایەتى خۆیدا بووە و پەیوەندییەکى بەسۆزى لەگەڵ ئەو یانەیە هەبووە و وا هەستى کردووە لە ماڵى خۆیدایە.

مۆرینیۆ دەڵێت "ئەو کات بە دڵ و بە ڕێژەى لە سەدا ٢٠٠ کارم دەکرد لە ئینتەر میلاندا، لەبەرئەمەش زۆر ڕازیم لەو ئەزمونەى لەو یانەیەدا هەمبوو، لە دواى بردنەوەکەشمان بەرامبەر بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگدا بڕیارمدا پەیوەندى بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکەم".

مۆرینیۆ ئاماژە بەوەش دەکات، لە ئێستاشدا پەیوەندى لەگەڵ ئینتەر میلاندا ماوە تەنانەت لەگەڵ شۆفێرى پاسى گواستنەوەى یاریزانانى یانەکەشدا، دووپاتیدەکاتەوە ئەو یانەیە بۆ ئەو وەگ گەلى خۆى وایە.

 

گ . ف