PM:07:38:26/08/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر ئەلۆنسۆ خولەکی پێویستی یارییکردن بە ئەسینسۆ نەدات ئەوا ئەو بەرگریکارە بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە.
پاش ئەوەی وەرزی رابردوو رائول ئەسینسۆ توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و بەتەواوی متمانەی هاندەرانی ریاڵ مەدرید بەدەست هێنا، بەڵام لەپاش وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە لەلایەن چابی ئەلۆنسۆوە بارودۆخی ئەو بەرگریکارە تەواو پێچەوانە بووەتەوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکە بڕیاریداوە ئەگەر ئەلۆنسۆ لەم وەرزەدا خولەکی پێویستی یارییکردنی پێنەدات، ئەوا بەئەگەرێکی زۆرەوە بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئێستا دین هاوسن بەتەواوی پێکهاتەی سەرەکی مسۆگەر کردووە، رکابەرییەکە لەنێوان ئیدیر مێلیتاو و ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر و رائول ئەسینسۆدایە.
لەلایەکیترەوە لە دوو یاریی رابردووی ریاڵ مەدرید چابی ئەلۆنسۆ متمانەی بە رۆدیگێر و مێلیتاو کردووە و بۆ پێکهاتەی سەرەکی هەڵی بژاردن، هەربۆیە لە یارییەکانی داهاتوو هەلی یارییکردن بە ئەسینسۆش نەدات ئەوا مانی وایە بژاردەی چوارەمی راهێنەرەکەیە لە پێگەی بەرگری.