PM:01:50:28/06/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بالەی جیهان ئەرجەنتین بە ئێران
دۆڕا و ئیتاڵیا و پۆڵەندا بردنەوەیان بەدەستهێنا.
لە درێژەی یارییەکانی خولی بالەی جیهان،
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران یارییکرد.
یارییەکە لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی بەهێزی
بەخۆوە بینی و تایمی یەکەم بە ئەنجامی 25 بە 21 خاڵ لە سوودی ئێران کۆتاییهات
بەڵام ئەرجەنتین بە بردنەوەی تایمی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
دواتر ئێران بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت
و تایمەکانی سێیەم و چوارەمی بە ئەنجامەکانی 25 بە 22 خاڵ لە سوودی خۆی کۆتایی
پێهێنا و سەرەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی سێ تایم بەرامبەر تایمێک بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا
رووبەڕووی چین بووەوە و بە ئەنجامی سێ تایمی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا،
کەنەداش بەرامبەر پۆڵەندا تووشی شکستهات.
دوای ئەو ئەنجامانە، پۆڵەندا بە
کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ ئیتاڵیای
سێیەم، ئێران و ئەرجەنتینیش لە پلەکانی 10 و 12 دەبینرێن.
خ . ک