PM:12:03:28/06/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە وەرزی رابردوو خراپ
بوون بەڵام متمانەی بە پرۆژەی یانەکەی هەیە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و هێرشبەری
یانەی نەسڕی سعودی دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەڵامی چەند پرسیارێکی فابریزیۆ
رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی دایەوە.
رۆناڵدۆ وتی، بە دڵنیاییەوە وەرزی رابردوو
یەکێک لە خراپترین وەرزەکانان بەڕێکردووە و هیچ دڵخۆش نەبوون بەو ئەنجامانەی کە
لەو وەرزەدا هەیانبووە و بەدەستیانهێناوە.
دوپاتیشیکردەوە کە متمانەی زۆری بە پرۆژەی
سەرۆک و بەرپرسانی یانەکەی هەیە و دڵنیایە کاری گەورە ئەنجامدەدەن، جگە لەوەش متمانەی
بە هاندەرانی یانەکەیان هەیە بەردەوام پشتگیریان بکەن.
ئەستێرە پورتوگالییەکە ئاماژەی بەوەدا کە
دەبێت ستایشی شازادەی جێنشینی سعودیە بکەن چونکە کاری نایاب ئەنجامدەدات جگە لەوەش
هەوڵێکی سەرسوڕهێنەر لەپێناو بەهێزکردنی خولی سعودیە دەدات.
خ . ک