ریاڵ مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

AM:11:08:28/06/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسۆس لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 نوێ دەکاتەوە.

بەهۆی بەرز و نزمی لە ئاستی ڤینیسۆس جۆنیۆر و هەروەها هاتنی کیلیان مباپێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، داهاتووی ڤینیسۆس جۆنیۆر لە مێرێنگی بەتەواوی ڕوونە نەبووەتەوە، لەهەمان کاتدا سعودییەکان بەردەوام گرێبەستی خەیاڵی پیشکەشی یاریزانەکە دەکەن.

لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە هێرشبەرەکە ئارەزووی مانەوە دەکات لە ریاڵ مەدرید و هیچ نیازیكی نییە لە ئێستادا قەڵای شاهانە بەجێبهێڵێت.

سەرچاوەکە جەختی لەوشکردووەتەوە ڤینیسۆس پاش کۆتایی هاتنی مۆندیالی یانەکان گرێبەستەکەی تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2029 نوێ دەکاتەوە.

هۆکاری دواکەوتنی راگەیاندنی گرێبەستی ئەستێرە بەرازیلییەکە جامی جیهانی یانەکانە، چونکە لە ئێستادا ریاڵ مەدرید لە ناوەراستی رکابەریکردندایە لەسەر ئەو پاڵەوانێتییە و ئامانجیانە بەدەستی بهێنن و پاشان چارەنووسی سەرجەم یاریزانەکانیان یەکلای بکەنەوە.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی ریاڵ مەدرید بەشداری 319 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 106 گۆڵ و 86 ئەسیست تۆماربکات.