ئەشەو قۆناغی 16ی مۆندیالی یانەکان دەست پێدەکات

AM:10:27:28/06/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە مۆندیالی یانەکان و لە قۆناغی 16 پاڵمێراس ڕووبەڕووی بۆتافۆگۆ دەبێتەوە و چێڵسی و بەنفیکاش پێكەوە یاری دەکەن.

یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان قۆناغی کۆمەڵەکانی تێپەڕاندوو ئەمشەویش بە دوو یاری قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە دەست پێدەکات.

سەرەتا لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە دوو نوێنەری بەرازیل لە پێناو بەدەست هێنانی بلیتی چارەکی کۆتایی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، کە پێک دێن لە بۆتافۆگۆ و پاڵمێراس.

بۆتافۆگۆ وەک دووەمی گروپی گروپی دووەم سەرکەوتنی بۆ ئەم قۆناغە بەدەست هێناو پاڵمێراسیش لە پلەی یەکەمی گروپی یەکەمدابوو.

لەلایەکیترەوە و هەر لەم شەودا و لە کاتژمێر 11 بەنفیکا پورتوگالی ڕووبەڕووی چێڵسی ئینگلزی دەبێتەوە و براوەیان دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

نوێنەرەکەی پورتوگال توانی پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم بەدەست بهێنێت و بلوزی وڵاتی سێ شێرەکەش بە پلەی دووەمی گروپی چوارەم سەرکەوتنی بۆ ئەم قۆناغە مسۆگەرکرد.