AM:09:40:28/06/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام
بەکەمتر لە 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری رۆمیرۆ نابێت و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بەهۆی بەرزی
نرخەکەیەوە لەگواستنەوەی کشاوەتەوە.
یانەی
ئەتلەتیکۆ لەسەرداوای دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئارەزووی گواستنەوەی کرستیان رۆمێریان
هەبووە لە یانەی تۆتنهام و بۆئەم مەبەستەش ئامادەبوون گرێىەستی فەرمی پیشکەشی سپێرز
بکەن.
رۆژنامەی
زەسەن بڵاویکردووەتەوە تۆتنهام نرخی فرۆشتنی بەرگریکارەکەی بە 60 ملیۆن پاوەند دیاریکردووە
و ئامادەنییە بە کەمتر لەو بڕە دەستبەرداری ببێت.
سەرچاوەکە
جەختی لەوەکردووەتەوە ئەو بڕە بۆ ئەتلەتیکۆ زۆرە و بەئەگەرێکی زۆرەوە یانە
ئیسپانییەکە لە گواستنەوەی کشاوەتەوە.
گرێبەستی
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ سپێرێز لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو
ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.
کریستیان
رۆمیرۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 26 یاری کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی گۆڵێک تۆماربکات و گۆڵێکیش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات.