AM:08:59:28/06/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی
جیرۆ گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ماڵاوایی لە لۆس ئانجێلسی ئەمریکی کرد و
دەگەرێتەوە ئەوروپا بۆ یاریکردن.
یانەی
لۆس ئانجێلس لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاوییانکردەوە کە بەشێوەیەکی فەرمی و بە
رەزامەندی هەردوولا گرێبەستی ئۆلیڤیێر جیرویان هەڵوەشاندووەتەوە و یاریزانەکە ماڵئاوای
لە یانە ئەمریکییەکە دەکات.
لەهەمان
کاتدا بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لێکیپی فەڕەنسی، جیرو لەگەڵ یانەی لیلی وڵاتەکەی
گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و لە رێگەی ئەو یانەیە دەگەڕێتەوە ئەوروپا.
لیل
وەرزی داهاتوو لە یۆرۆپالیگ بەشداریی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش چاویان لە ئەزموونە
زۆرەکەی ئۆلیڤەر جیرۆیە بۆ کێبڕکێکردن لەو پاڵەوانێتیە گەورەی ئەوروپا.
هێرشبەرە
38 ساڵانییەکە یاریی بۆ یانەکانی گرینۆبڵ و ئیسترێس و مۆنپێلیێ و ئارسیناڵ و چێڵسی
و ئەیسی میلان و لۆس ئانجێلس کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 755
یاریی کردووە و 291 گۆڵی کردووە و 101 گۆڵیشی دروستکردووە.