پێرسیچ بەرشەلۆنەی بێهیوا کرد

AM:12:06:28/06/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێریسیچ گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی تر لەگەڵ ئایندهۆڤن نوێکردەوە و بەرشەلۆنەی بێهیوا کرد.
یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی لە پلاتفۆرمەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ ئیڤان پێریسیچ گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی هێرشبەرە کرواتییەکەیان نوێکردووەتەوە.
پێریسیچ لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ئایندهۆڤن کرد بە گرێبەستیکی یەک ساڵە بەڵام بەهۆی بەرزی ئاستییەوە یانەکەی گرێبەستەکەیان نوێکردەوە و بەپێی رێککەوتنە نوێیەکەشی تا هاوینی 2027 لەگەڵ پاڵەوانی هۆڵەندا بەردەوام دەبێت.
هێرشبەرە 36 ساڵانەکە وەرزی رابردوو  لە 35 یاریدا 16 گۆڵ و 11 ئەسیست بۆ یانەکەی تۆماربکات، هەر ئەوەش وایکرد هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە داوا لە یانەکەی بکات گرێبەستی لەگەڵ بکەن بەڵام بەهۆی سەرقاڵی بلەوگرانا بە گرێبەستی نیکۆ ویلیامزەوە هێرشبەرە کرواتییەکەیان لەدەستدا.
ئیڤان کە پێشتر درێسی یانەکانی، تۆتنهام و ئینتەر میلان، هەروەها فۆلفسبۆرگ و بایرن میونشن و بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی پۆشیوە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای یەک ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە و بەبژاردەیەکی باش بۆ کورسی یەدەگی بەرشەلۆنە دادەنرا.