PM:11:20:27/06/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیلیۆت بێهیوا بووە لە مانەوەی لەریزەکانی لیڤەرپول و چوار یانەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
یەکێک لەو یاریزانانەی لیڤەرپول کە یۆرگن کلۆپی راهێنەری پێشووی یانەکە دانیبەوەدانا هەلی زۆری یاریکردنی پێنەداوە، هارڤی ئیلیۆتی تەمەن 22 ساڵانە، لە ئێستاشدا چەند یانەیەک چاویان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی گرایم بەیڵی رۆژنامەنووس، یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد و برایتۆن و وێستهام لە ئینگلتەرا، وە یانەی ڤۆڵفسبۆرگ لە ئەڵمانیا هەوڵی گواستنەوەی ئیلیۆت دەدەن.
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکەش باس لەوەدەکەن، ناوەڕاستکارەکە توانای ئەوەی نییە لە هێڵی ناوەندی بەرگری یاری بکات، هێڵەکانی پێشەوەش لەلایەن چەندین یاریزانی باشترەوە داگیرکراون و ئەمەش وادەکان ئیلیۆت لە مانەوەی لە رێدز بێ هیوا بێت.
ئیلیۆن ساڵی 2019 بەبڕی چوار ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە کرد، لە ئێستاشدا یانەکە ئامادەیە بە 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ببێت.