PM:10:15:27/06/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیۆن
تانە لە بڕیاری دابەزینی دەدەات و ئەگەر نەشگەڕێندرێتەوە خولی فەڕەنسا بەشداری
یۆرۆپا لیگ دەکات.
ماڵپەڕی
فەرمی ئۆڵۆمپیک لیۆن بڵاویکردووتەوە، رێککەوتنێکیان لەگەڵ دەستەی کۆنترۆڵی دارایی
یانەکانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا واژۆکردووە، بەهۆی ئەو رێککەوتنە یانەکە
دەتوانێت بەشداریی وەرزی داهاتووی یۆرۆپا لیگ بکات و لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان
دوورناخرێتەوە.
ئەمە
لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوو یانە فەڕەنسییەکەبەهۆی قەیرانی دارای و کەڵەکەبوونی قەرزەکانی دابەزێنرایە خولی پلە
دووەکانی فەڕەنسا، بەڵام بەپێی سەرچاوە فەڕەنسییەکان یانەکە خۆی بەدەستنەوە نەداوە و
بڕیاریداوە تانە لە بڕیارەکە بدات.
یانەی
لیۆن وەرزی پێشووی لە پلەی شەشەمی خولی فەڕەنسا
کۆتایی پێهێنا و یەکێکە لە باشترین یانەکانی مێژووی فەڕەنسا کە حەوت جار بووەتە
پاڵەوانی خولی وڵاتەکە.