ریاڵ مەدرید پێکانی ئالابای راگەیاند

PM:09:49:27/06/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید پێکانی ئالابای راگەیاند و یاریزانەکەش بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەیڤد ئالابا کراوە دەرکەوتووە یاریزانەکە لە ماسوولکەی قاچی چەپی تووشی پێکان بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکاش، بەرگریکارە 33 ساڵانەکە بەهۆی ئەو پێکانە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دادەبرێت و ناتوانێت بەشداریی هیچ یارییەکی جامی جیهانی یانەکان بکات.

ئالابا ماوەی دوو وەرزە بەدەست پێکانی درێژخایەن دەناڵێنێت، بەدرێژایی وەرزی پێشوو بەشداریی تەنها 14 یاریی مێرەنگی کرد، هەر ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی یانەکەی بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە.

جیالە ئالابا لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید چەندین یاریزانی تر بەهۆی پێکانەوە دەناڵێنن، پێکانەکانیش یەکێک بوون لە کێشە دیارەکاتی یانەکە لە ماوەی وەرزی رابردوودا.