ناپۆلی تەنها یەک هەنگاو لە گواستنەوەی نونیز دوورە

PM:09:07:27/06/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناپۆلی تەنها یەک هەنگاو لە گواستنەوەی نونیز دوورە و دەیەوێت بەبڕە پارەی فرۆیشتنی ئۆسیمین گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

داروین نونێز لە هاوینی 2022 لە یانەی بەنفیکاوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 25 ملیۆن یۆرۆی پاداشت، لە ئێستاشدا چاوەڕێی رێککەوتنی یانەکەیەتی لەگەڵ ناپۆلی تا پەیوەندی بە یانەکەی ئیتاڵیاوە بکات، کە پێدەچێت تێچووی گواستنەوەکەی لەنێوان 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ بێت.

ئەم یاریزانە ئۆرۆگواییە مووچەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نزیکەی شەش ملیۆن یۆرۆیە بۆ هەر وەرزێک و پێشبینی دەکرێت لە ناپۆلی نزیکەی هەمان بڕە موچەی پێببەخشرێت.

ناپۆلی لە ماوەی رابردوودا، کیڤن دی برۆینی وەک بۆمبی هاوینە گواستەوە ریزەکانی، دەیەوێت وەرزی داهاتوو بە بەهێزی بگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکان و ریزەکانی بە تەواوی پتە بکات، لە ئێستاشدا چاوەڕێی فرۆشتنی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری دەکات، دەیەوێت لە رێگەی فرۆشتنی ئەستێرە نەیجیرییەکە بڕە پارەی گواستنەوەی داروین نونیز دابین بکات.