ئەتلەتیکۆ لە گواستنەوەی بایێنا نزیکە

PM:08:31:27/06/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید سەبارەت بە گواستنەوەی ئالێكس بایێنا لەگەڵ ڤیاڕیاڵ رێککەوتووە بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گواستنەوەی ئالێكس بایێنا هێرشبەری ئیسپانی یانەی ڤیاڕیاڵ نزیکبووەتەوە و بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هێرشبەرەکە پەیوەندی بە تیپەکەی سیمیۆنییەوە دەكات و رێككەوتن لەگەڵ ڤیاڕیال كراوە.
بایێنا لە هاوینی 2020 لە تیمی دووەمی ڤیاڕیاڵەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە 2028 بەسەردەچێت، فابریزۆ باسی لەوەشکردووە، بە گرێبەستێکی 45 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە دەکات.
ئالێكس بایێنا وەرزی رابردوو لە 33 یارییدا لەگەڵ یانەی ڤیاڕیاڵ حەوت گۆڵی تۆماركرد و دە گۆڵیشی درووستكرد بۆ هاوڕێکانی، بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کراوە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە.