PM:07:46:27/06/2025
352 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس زۆرترین هەلی هەیە ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان و ریاڵ مەدرید شەشەمە و ئینتەر میامیش 14یەم.
تۆڕی ئۆپتا کە پشت بە کۆمپیتەری زیرەک دەبەستێت بۆ ئەو ئامار و داتایانەی بڵاویدەکاتەوە، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا پێشبینی بۆ پاڵەوانبوونی 16 یانەی سەرکەوتووی قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەکان کردووە بە شێوەیەکی رێژەی.
بەپێی بڵاوکراوەکەی ئۆپتا، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی زۆرترین هەلی ئەوەی هەیە ببێتە پاڵەوان و رێژەکەی بریتیە لە سەدا 20 و پۆینت شەش، مان سیتی ئینگلیزیش بە رێژەیەی سەدا 20 و پۆینت چوار لە پلەی دووەم دێت، ئینتەر میلانی ئیتاڵیش هەلی پاڵەوانبوونی لە سەدا 12 و پۆینت چوارە و لە پلەی سێیەم دێت.
یانەکانی بایرن میونشن و چێڵسی و ریاڵ مەدرید بە رێژەکانی، سەدا 11 و پۆینت سێ و سەدا 10 و پۆینت چوار و سەدا نۆ و پۆینت حەوت لە پلەکانی چوارەم تا شەشەم دێن.
ئەوەی جێی باسە، یانەی هیلالی سعودیە هەلی پاڵەوانبوونی تەنها لە سەدا سفر و پۆینت چوارە و لە پلەی 12یەم دێت، یانەی ئینتەر میامیش بە سەرکردایەتی مێسی پلەی 14یەمی گرتووە و هەلی پاڵەوانبوونی بریتیە لە سەدا سفر و پۆینت سێ.