ڤۆڵتیماد لەگەڵ یانەیەگی گەورە رێککەوتووە

PM:06:27:27/06/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ ڤۆڵتیماد کردووە و تا هاوینی 2030 دایگوازێتەوە ریزەکانی.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، یانەی بایرن میونشن بە شێوەیەکی تایبەتی و زارەکی لەگەڵ  نیک ڤۆڵتیمادی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی شتوتگارت رێککەوتووە.
یاریزانە 23 ساڵانەکە توانای یاریکردنی لە هەردوو پێگەی هێرشبەریی و ناوەڕاستی هێرشبەریی هەیە، بەهۆی بەرزی باڵای و سیفاتە جیاوازەکانییەوە بەڕێوبەرانی بایرن پێیانوایە سودێکی زۆری لێ وەردەگرن.
رۆژنامەنووسەکە باسی لەوەشکردووە، بەگوێرەی دەرەنجامی کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی نێوانیان، یاریزانە ئەڵمانییەکە تا هاوینی 2030 درێسی یانەکەی باڤاریا دەپۆشێت و لە ئێستادا تەنها گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان بایرن و شتوتگارت ماوە.
نیک وەرزی رابردوو لە 33 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتییەکان توانی 17 گۆڵ و سێ ئەسێست تۆمار بکات و سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، تەمەنی 23 ساڵە و باڵاشی 198 سانتیمەترە.