PM:05:33:27/06/2025
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا وەڵامی بلباوی دایەوە و دوپاتیکردەوە پابەندی
یاساکانی لالیگان بۆ گواستنەوەی یاریزانان.
پێشتر یانەی ئەتلەتیک بلباو لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا
رایانگەیاند، لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و لالیگا کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و
قسەیان لەگەڵ کردوون سەبارەت بە یانەی بەرشەلۆنە کە ئایا توانای ئەنجامدانی
گرێبەستیان هەیە یاخود نا، دواتریش ئەوەیان بۆ روونبووەتەوە یانە کەتەلۆنییەکە لە
ئێستادا کێشەکانی یاری خاوێنیان چارەسەر نەکردووە.
پاش ئەو راگەیەندراوەی یانە باسکییەکەش، خوان لاپۆرتای
سەرۆکی بەرشەلۆنە وەڵامێکی روونی دانەوە کە تێیدا وتی: هەموو کەسێک دەبێت کاری خۆی
بکات، ئێمە ئەو کارە دەکەین کە بەرشەلۆنە دەبێت بیکات، وە پابەندی رێنماییەکانی بەڕێوەبەری
وەرزشی و راهێنەرەکەمان دەبین، من رێز لە کارەکانی بلباو دەگرم، هەروەک چۆن چاوەڕێی
ئەوە دەکەم ئەوانیش رێز لە کارەکانی ئێمە بگرن.
سەرۆکەکەی بەرشەلۆنە، رەتیشیکردەوە بە شێوەیەکی تایبەت
باس لە گرێبەستکردن لەگەڵ نیکۆ ویلیامز بکات و جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە ئەوان
سەرقاڵی مێرکاتۆی خۆیان دەبن و پابەندی یاساکانی لالیگاشن.