بالۆتێلی پێشنیاری چوونی بۆ یانەیەکی خولی پلەی سێی ئیسپانیای بۆ کراوە

PM:04:48:27/06/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بالۆتێلی پێشنیاری چوونی بۆ یانەیەکی خولی پلەی سێی ئیسپانیای بۆ کراوە لەلایەن بەڕێوبەری کارەکانییەوە.

ماریۆ بالۆتێلی لە 30ی حوزەیران دەبێتە یاریزانی ئازاد، لەلایەن بەڕێوبەری کارەکانیشییەوە پێشنیاری چوونی بۆ یانەی ریاڵ مورسیای خولی پلە سێی ئیسپانیای بۆ کراوە.

رۆژنامەی مۆندۆ نووسیویەتی، ئەم هەنگاوە چاوەڕواننەکراوە لە ژیانی وەرزشی بالۆتێلی تەمەن 34 ساڵان دەتوانێت ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی گەورە بۆ یانەی ریاڵ مورسیا.

ماریۆ کە تەنها شەش یاری لەگەڵ جەنەوا ئەنجامدا و لە 30ی حوزەیران یانەکەی جێدەهێڵێت، جارێکی دیکە لەگەڵ پاتریک ڤیێیرای راهێنەر بەهۆی یاخیبوونییەوە کێشەی بۆ درووست بووە و لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردووەوە تەنها 56 خولەک یاریی کردووە.

هێرشبەرەکە لە مانگی ئازاردا نەشتەرگەری بۆ دەستی کرا بەهۆی شکان لە پەنجەیەکی، چەند مانگێکە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، ئەگەر پەیوەندی بە مورسیا بکات، بالۆتێلی بۆ یەکەمجار لە تۆپی پێی ئیسپانیا یاری دەکات؛ پێشتر لە ئیتاڵیا و ئینگلتەرا و فەرەنسا و تورکیا و سویسرا یاری کردووە.