PM:03:53:27/06/2025
1624 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی
داوە بەڵام مباپێ و هاندەران هۆکاری رۆیشتنی ئەو یاریزانە بوون.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی پێش
رووبەڕووبونەوەی هەردوو یانەی ئینتەر میامی و پاریس سان جێرمان لە جامی جیهانی
یانەکان، جارێکیتر باسی هۆکاری رۆیشتنی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یانە فەرەنسییەکە
دەکات.
لیکیپ ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکی یانەی
پاریس سان جێرمان و سەرجەم ئەندامانی ئەو یانەیە نزیکبوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستی
میسی لەگەڵ یانەکەیان بۆ دوو وەرزیتر.
بەڵام چەند هۆکارێک بوونە هۆکاری ئەوەی کە
ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە کە یەکەمیان کیلیان مباپێ بووە و وا هەستی
کردووە کە بەرپرسانی پاریس دەیانەوێت مباپێ زاڵ بکەن بەسەریدا .
جگە لەوەش میسی پێیوایە دوای ئەوەی
نازناوی مۆندیالی 2022ی لەگەڵ ئەرجەنتین بەدەستهێناوە بە هیچ شێوەیەک رێزی
لێنەگیراوە لەلایەن یانەکەوە و چاوەڕێی کردووە ئاهەنگێکی بۆ بگێڕن.
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی
ئاشكرایکردوە، پاریس نەک باشترین یاریزانی لە مێژوودا لەدەستدا بەڵکو بە شێوازێکی
زۆر ناشرین مامەڵەیان لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە کردووە.
رونیکردووەتەوە کە دەستەی کارگێڕی پاریس
سان جێرمان بە ئەنقەست هاندەرانی یانەکەیان هانداوە کە لە یارییەکانی یانەکەیاندا
دژایەتی میسی بکەن و هوتاف دژی ئەو یاریزانە بڵێنەوە، ئەوەش بووە هۆکاری
تووڕەبوونی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە و بڕیاری جێهێشتنی ئەو یانەیەی داوە لەو کاتەدا.
خ . ک